هەولێر – نۆرس پرێس
ڕۆژی پێنجشەممە، بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی دوو ئەندامی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لە باکوری عێراق ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “له دوو ئۆپهڕاسیۆنی جیاوازدا و به پشتبهستن به زانیاری ورد، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی بەغدا-کهرخ توانی، لە ئۆپەراسیۆنی یەکەمدا، داواکراوێک دەستگیر بکات کە تۆمەتبارە بە ژمارەیەک دۆسیەی تیرۆریستی، و بە یەکێک له ئهندامهكانی داعش دادهنرێت كه “. لە کەرتی بەناو باکووری بەغدا لە قەزای تارمیە كاری بۆ داعش كردووه”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری تۆمەتبارێکی دیکەی دەستگیرکرد کە لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەی کەرخ داواکراوە، كه كاری ئهمنی بۆ داعش دهكرد”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەدا کە دهستگیركراوهكه لەڕووی لۆجستییەوە پاڵپشتی ئهندامهكانی داعشی دهكرد لە ناوچەکانی تەل تاسا و هورا كه داعش ناوچهكهی به ویلایهتی باکوری بەغدا ناودهبات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ئەو دوو ئەندامەی “داعش” گیراوەتەبەر بۆ لێکۆڵینەوە.