ئێران و سعودیە، دوو وڵاتە بەهێزەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەکین یاداشتێکی هاوبەشی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە ئەمرۆ پێنجشەممە، 6ی نیسانی 2023، بە ئامادەبوونی چین وەک نێوەندگیرییەک لە پەکینی پایتەخت، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان واژۆ کرد هەردوو وەزیر رێککەوتوون دەست بە کردنەوەی باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکان لە وڵاتەکانی یەکدی بکەنەوە و گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیشیان دەستپێبکەنەوە.

شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود، وەزیری دەرەوەی سعودیە و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی هاوتا ئێرانییەکەی لە پەکین کۆبوونەوە. هەردوولا رێککەوتون کە پاش 10 ساڵ لەیەک دوورکەوتنەوە پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.

دوای کۆبوونەوەکە، وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە ئاماژە بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاز و تاران دەکات، هەروەها لە چوارچێوەی هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات لەبارەی کردنەوەی نێردە دیپلۆماسییەکان و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان وڵاتەکانیان و پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتییەکانیان رێککەوتوون.

لەمیانی گفتوگۆکاندا هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەدواداچوون و چالاککردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی پەکین کردەوە، هەروەها باسیان لە ڕێگاکانی فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چالاککردنی ڕێککەوتنی هاوکاری ئەمنی و ڕێککەوتنی گشتی بۆ هاوکاری لە بواری ئابووری و بازرگانی، وەبەرهێنان، تەکنەلۆجیا کرد ، زانست، ڕۆشنبیری، وەرزش و گەنجان کرد.

راگەیێندراوەکە کە لە لایەن وەزیرانی هەردوو وڵات واژۆی لەسەرکراوە، باس لەوە دەکات، هەردوولا رەزامەندییان دەربڕیوە لە سەردانەکانی بەرپرسان و کەرتی تایبەت لە نێوان وڵاتەکانیاندا دەستپێبکاتەوە. 

هەروەها هەردوولا جەختیان لە درێژەدان بە هەماهەنگی پێویست لە نێوان شاندە تەکنیکییەکان کردەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی فراوانکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات، بەگوێرەی راگەیێندراوەکە کە لە لایەن وەزیرانی هەردوو وڵات واژۆی لەسەرکراوە، باس لەوە دەکات، هەردوولا رازیبوون سەردانەکانی بەرپرسان و کەرتی تایبەت لە نێوان وڵاتەکانیاندا دەستپێبکاتەوە. 

هەروەها لە راگەیەندراوەکە ئامادەیی ئەوان بۆ لابردنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لە فراوانبوونی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی لەخۆگرتبوو.

دوابەدوای دەرچوونی راگەیەندراوە هاوبەشەکە، بن فەرحان بانگهێشتنامەکەی بۆ هاوتا ئێرانییەکەی نوێکردەوە بۆ سەردانی شانشینی سعودیە و ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لە ڕیاز، هاوکات عەبدوڵڵاهیان پێشوازی لە بانگهێشتنامەکە کرد، هەروەها بە بانگهێشتنامەیەک بۆ تاران وەڵامی دایەوە.

لەمانگی ئادار، دوای چەندین ساڵ لە دژایەتیکردنی یەکدی، تاران و ریاز بە نێوەندگیریی پەکین رێککەوتن پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە و نێردە دیپلۆماسییەکانیان لە وڵاتەکانی یەکدی بکەنەوە.