هەولێر – نۆرس پرێس
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، به خۆشحاڵييه‌وه پێشوازى له ڕێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م كه به گيانێكى ئه‌رێنى بۆ چاره‌سه‌رى، توانييان بگه‌نه لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن، ده‌ستخۆشييان لێده‌كه‌م.
هەروەها راشیگەیاند، سوپاس و پێزانين بۆ تيمه‌كانى هه‌ردوولا كه گفتوگۆيه‌كى سه‌ركه‌وتوويان به‌ڕێوه برد و ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى لێكهوتهوه.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی، هيوادارين وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت و ببێته ده‌ستپێكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ش.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا، دووپاتى لەسەر ئەوە کردەوە کە هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌يه بۆ چاره‌سه‌ر به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و ده‌بێته هۆى سهقامگيريى سياسى و ئابووريى وڵات.