پێشهاتی سەربازی لە ناوچەکانی ئاگربەست لە سوریا
ئیدلیب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، دووشەمە، ناوچەکانی ئاگربەست بۆردومانی دوولایەنەی نێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی، لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، بەخۆوە بینی.
سەرچاوەکان لە تیمی کڵاوە سپییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، هێزەکانی حکومەت بە نزیکەی 60 تۆپ و مووشەک گوند و شارۆچکەکانی “ئەلبەرا، کانسافرا، بێنین، ئەلفەتیرە، کفرعوید و سفوهن” یان لە چیای ئەلزاوییە لە باشووری ئیدلب، کردوەتە ئامانج.
ئاماژەشیان بەوەشکرد، کە بۆردومانەکە گوند و شارۆچکەکانی “کفرتەعال، تەقاد، مەکلەبیس، شێخ سلێمان و عەجەل” یان لە گوندەواری ڕۆژئاوای حەڵەب، لە پێگەکانی هێزەکانی حکومەت بە فەوجی 46 یشەوە کراونەتە ئامانج.
زیانەکان تەنها بە مادی سنووردار بووە، بەو پێیەی بۆردومانەکە زیانێکی زۆری بە زیاتر لە 25 خانوو گەیاندووە، بە تایبەت لە شارۆچکەی ئەلبەرا کە لە بەیانییەوە لەژێر بۆردومانێکی چڕدا بووە، بەپێی کڵاوە سپییەکان.
جگە لەوەش، سەرچاوە سەربازییەکان لە بەرەی رزگاری نیشتمانی بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی “فەتحول موبین” پێگەکانی هێزەکانی حکوومەتیان بە تۆپ و هاوەنی قورس کردووەتە ئامانج، لە گوندەکانی ئەلدار ئەلکەبیرە و ئەلمەلاجە و حەنتوتین لە چیای ئەلزەویە، باشووری ئیدلب.
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی “فەتحول موبین” پێکهاتووە لە “جەبهەی وەتەنی” و “هەیئەی تەحریرشام” (جەبهەی نوسرەی پێشتر) و”جەیش ئەلعزە” کە لە ناوچەکانی ئیدلب و حەمات چالاکن.
هەروەها لە حەمات، تۆپبارانی قورس و مامناوەند پێگەی هێزەکانی حکومەت لە گوندەکانی “تانجەرە، ئەلعەمەقیە و ئەلحەکورە” لە دەشتی ئەلغاب لە ڕۆژئاوای پارێزگاکە کردە ئامانج، شوێنەکانی دیکەی گوندی عەین ئەلحەمام، لە باکووری لازقییە، کراونەتە ئامانج.
زیاتر له ساڵێکه ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سوریا بووەتە شوێنی ئاڵوگۆڕی چڕ و بێوێنهی تۆپبارانهکانه.