سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆک کۆماری عێراق كۆبووه‌وه‌

هەولێر – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ سێشەممە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، له‌گه‌ڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەی نێوان لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال کرا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی شاندی هەردوولا لە گەیشتن بەم ڕێککەوتنەکە، بەرز نرخێنرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵ کرا.