مەسرور بارزانی بەرەو بەغدا بەرێکەوت

هەولێر- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت بەرەو بەغداد بەڕێکەوت و بڕیاریشە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.

بەگوێرەی لێکدانەوە بەراییەکانی میدیا ناوخۆییەکانی عێراق، وابڕیارە دوای کۆبوونەوەکەی هەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رێککەوتنێک لەسەر دۆسیەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، دانانی جێگرێکی کورد بۆ “کۆمپانیای سۆما” رابگەێنرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی قۆناغە کۆتاییەکانی رێککەوتنی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکرێت.