بەڕێکردنی 107-مین کاروانی سەربازی هاوبەشی روسیا و تورکیا لە کۆبانی

کۆبانێ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەمە، پۆلیسی سەربازی رووسیا و سوپای تورکیا کاروانێکی هاوبەشیان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی كۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا، كە 107مین کاروانەی هاوبەشیانە لە ناوچەكە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هێرشە بەردەوامەكانی توركیا لە رۆژاڤا.

پێنجشەمەی ڕابردوو ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرای کرد کە دوو ئەندامی هێزەکانیان شەهید بوون، دوای ئەوەی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە کراونەتە ئامانج، لە کۆبانی.

کاروانەکە لە 8 ئۆتۆمبێلی سەربازیی روسی و تورك پێكهاتبوو، بە یاوەری دوو هێلیكۆپتەری رووسی لە گوندی غەریبەوە 15 كم لە رۆژهەڵاتی كۆبانی بەرێکەوتن.

بە گوندەکانی “کربناف، کۆسک، عەلیشار، گۆم عەلی، کورتەک، کۆپێک ساتان، تیری، تەل جیب، قەباجق سەغیر، تلک، هولاقییە، خەرابێسانی خواروو، جیشان، قەرەمۆغ” دا تێپەڕین.

پاشان گەڕایەوە بۆ خاڵی دەستپێکی خۆی لە گوندی غەریب.

ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا لە دەروازەی نزیک گوندی غەریبەوە چوونەتە ژوورەوە، ئۆتۆمبێلە ڕووسییەکانیش گەڕاونەتەوە ناوەندەکەیان لە نزیک شارۆچکەی سەررین لە باشووری کۆبانی.

لە 18ی تەمموزی ئەمساڵدا لایەنی ڕووسیا و تورکیا 106-مین کاروانی سەربازی هاوبەشیان لە ڕۆژئاوای کۆبانی ئەنجامدا.

دوای كۆبوونەوەی لوتكەی تاران، توركیا بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا زیاتر كردووە و ئۆتۆمبێلی مەدەنی و سەربازی دەکاتە ئامانج و هەندێك جاریش خاڵە گرنگەكان و زەوییە كشتوكاڵییە چۆڵەكانی كردوەتە ئامانج.

ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – داڕشتنەوەی: زانا ئەلعەلی