ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی لە ماوەی 24 کاتژمێردا 22 بوومەلەرزە تۆمار دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە، ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی لە سوریا، رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 22 بوومەلەرزە بە چڕییەکی کەم تۆمار کراون.
لە بەیاننامەکەی ئەو ناوەندەدا هاتووە، وێستگەکانی تۆڕی نیشتمانی چاودێری بومەلەرزەزانی، تا کاتژمێر 6:45 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، سێ بوومەلەرزەیان تۆمارکردووە، دوو لەوانە لە باکوری ڕۆژئاوای حومس بوون و یەکێکی تریش لە ڕۆژئاوای حومس.
ئاماژەی بەوەشکرد، بوومەلەرزەیەک لە ڕۆژئاوای لازقیە و یەکێکی تریش لە کەناراوەکان و هەشت بۆمەلەرزەش لە تورکیا ڕویانداوە.
ناوەندی بومەلەرزەزانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە هێزی بومەلەرزەکان لە نێوان 1.6 بۆ 3.8 پلەدا بووە لەسەر پێوەرەکانی ڕێختەر، و لە قووڵایی جیاوازدا هاتوون.