کردنەوەی دەروازەی عەون دادات بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی مۆڵەتدار لە ناوچەکانی خۆسەری و دیمەشقەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، ئیدارەی گروپی شورتەی عەسکەری سەر بە “حکومەتی کاتی” لایەنگری تورکیا لە شاری جەرابوڵوس لە رۆژهەڵاتی حەلەب، کردنەوەی دەروازەی “عەون دادات”ی بۆ گەڕانەوەی سورییە مۆڵەتدارەکانی بۆ تورکیا لە سوریاوە، لە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەر و ناوچەکانی حکومەتی دیمەشقەوە، راگەیاند.
ئەو دەروازە دەکەوێتە ناوچەکانی لگوندەواری مەنبیجەوە، لە نێوان ئەو ناوچانەی کە لەلایەن بەڕێوبەری خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان کۆنترۆڵکراون، لەگەڵ ئەو ناوچانەی کە لەلایەن گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیاوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن.
لە راگەێنراوێکدا کە لە روپەڕی فەرمییاندا بڵاویکردووەتەوە، هاتووە کە بەهۆی فشار و قەرەباڵغییەکی زۆر لە دەروازەی “مرۆیی” عەون دادات، لەمڕۆوە، دووشەممە، ئەو کەسانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە، رێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە بۆ”ناوچە ئازادکراوەکان”.
بەگوێرەی هەمان راگەێنراو، ژمارەی سەردانکەران لە رۆژێکدا بۆ 300 کەس سنووردار کراوە، لە کاتێکدا پەڕینەوە بۆ دەرەوەی “ناوچە ئازادکراوەکان” قەدەغە کراوە.