20 هەزار پەنابەر لە تورکیاوە گەرانەوە بۆ سوریا

ئیدلب – نۆرس پرێس

ژمارەی پەنابەرەکانی سوریا کە لە ڕێگەی دەروازەی سنوری باب ئەلهەوای نێوان سوریا – تورکیا، چوونە نێو خاکی سوریا و ژمارەیان بۆ 20 هەزار کەس بەرزبووە.

لە ناوەراستی مانگی شوباتی رابردوو، حکومەتی تورکیا بریاریدا رێگە بدات بە پەنابەرەکانی سوریا کە لە شارە زیانلێکەوتووەکانی  بومەلەرزەکەی 6ی شوبات دەمێننەوە، وەک پشوودان بگەرێنەوە سوریا بە تایبەتی پارێزگای ئیدلب کە لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دایە.

ئیدارەی دەروازەی باب ئەلهەوا، لەڕێگەی ماڵپەرە فەرمییەکەیەوە بڵاویکردەوە، ژمارەی هاتنی سورییەکان لە 47ەمین ڕۆژی مۆڵەتی تەرخانکراو بۆ ئەو پەنابەرانەی کە کارتی پاراستنی کاتی “ئیقامە” لە پارێزگا زیانلێکەوتووەکانی تورکیادا تەرخانکراوە گەیشتووەتە 29 کەس، بەمەش کۆی ژمارەی هاتنی پەنابەرەکان گەیشتووەتە 20 هەزار کەس.

هاوکات ژمارەی پەنابەرانەکانی سوریا کە لە رێگەی دەروازەکانی جەرابلۆس، باب سەلامە لە باکوری حەلەب و گرێ سپی لە باکوری رەقا چوونە نێو خاکی سوریا گەیشتە 57 هەزار کەس.

بەرپرسانی تورکیاش دەلێن کە زیاتر دوو ملیۆن پەنابەری سوریی لە تورکیا دەمێننەوە.