پاش دڵەڕاوکییەکی سەربازی.. تاڕادەیەک گەڕانەوەی ئارامی لە گوندەواری عەفرین
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، گوندەواری عەفرین، رۆژئاوای کوردستان، ئارامیەکی ڕێژەیی بەخۆیەوە بینی، ئەویش دوای دوو ڕۆژ گرژیی سەربازی لە شارەکەدا بەهۆی جموجوڵ وقەرەباڵخی فەیلەقی سێیەمی جەیش وەتەنی سەر بە تورکیا، دوابەدوای ناکۆکی نێوان هەردوو لایەنی لە جەبهەی شام و ئەحرار شام.
دوێنێ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، لە شارەکانی عەفرین و ئەعزاز قەرەباڵخی و جموجوڵی سەربازی فەیلەقی سێیەمیان بەخۆوە بینی، دوای ئەوەی ئەحرار شام بارەگای فەیلەقەکەیان گەمارۆ دابوو لە گوندی حەمێلکا لە گوندەوارەکانی جندیرس و عەفرین لە باکووری حەڵەب.
هەینی پێشووش، قەزای جندێرس چاوترساندنی سەربازی دوولایەنەی ئەحرار شام و جەبهەی شام ، کە سەر بە فەیلەقی سێی جەیش وەتەنین، بەخۆوە بینی.
سهرچاوهیهكی سهربازی به نۆرس پرێسی راگهیاند كه ئهندامانی جەبهەی شام چهند خاڵێكی پشكنینیان له گوندی حمێلکا داناوه كه سهر به ناحیهی جندرێسە له گوندەواری عهفرین.
ئاماژهی بهوهشدا كه هۆكاری گرژی نێوان ئهو دوو گروپە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی حوزەیرانی پێشوو، له دوای ههوڵی جەبهەی شام هات بۆ دهركردنی ئهحرار شام له بارهگاكانیان.
لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی رابردوودا، ناوچەی ئەلباب لە رۆژهەڵاتی حەلەب، شایەتحاڵی پێکدادانی توندوتیژ بوو لە نێوان ئەو دوو میلیشیادا و لە ئەنجامدا کوژراو و بریندار لە هەردوولا هەبوون.
لە سەرەتای گرژیەکانەوە،7 کوژراو و زیاتر لە 15 بریندار لە هەردوولا هەبوون، جگە لە گرتنی رێگاکانی ئەو ناوچانە.
ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی هاوپەیمانی تورکیادان، دۆخێکی پشێوی ئەمنی بەخۆوە دەبینن، کە شەڕ و بۆردومانی بەردەوامی لەگەڵدایە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو گروپانە ناتوانن کۆنترۆڵی ئاسایشی ئەو ناوچانە بکەن.