ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزە لە سوریا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێردا 13 بوومەلەرزە ڕوویانداوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی یەکشەممە ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی لە سوریا، رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 13 بوومەلەرزەی لاواز و مامناوەند تۆمارکراون.

سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وێستگەکانی تۆڕی چاودێری بومەلەرزەزانی نیشتمانی تا کاتژمێر 7:46 خۆلەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەکی لاواز بە‌دووری 10 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی لازقیە، و 6 بوومەلەرزەش لە ئیسکەندەرون تۆمارکردووە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، دوو لە کۆی ئەو 6 لەرزینە مامناوەند بوون و کەنارەکانی قەزای ئەسکەندەرونەی گرتووەتەوە و چوارەکەی تریش لاواز بوون.

لە لوبنان و فەلەستین دوو بوومەلەرزەی لاواز و لە تورکیاش چوار بوومەلەرزەی لاواز روویانداوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی