قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ڕۆژی یەکشەممە چالاکیەکانی فێستیڤاڵی شەهید یەکتا، لەسەر شانۆی محەمەد شێخۆ لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای سوریا کۆتاییهات.
چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە لە 27ی ئازارەوە دەستیپێکرد و بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام بوو.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 10 گروپی شانۆیی بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد و نمایشی جۆراوجۆریان پێشکەشکرد، تەوەرەکانی ڤیستیڤاڵەکە پێکهاتبوون لە نادادپەروەری و دادپەروەری و ئازار و هەژاری و خەون و کۆچبەری و دەسەڵات.
ئەو شانوگەریانەی کە نمایش کران لە ژێر ناونیشانی جیاوازدابوون، لەوانە (بەرد – کۆچی کۆترە کێوییەکان – بەفر ئازاری هەیە – دەروێشەکان بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن و خەونی ڕەش … هتد ).
لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا ڕێز لەو تیمانە گیرا کە باشترین نمایشیان پێشکەش کرد، هەروەها ڕێز لە باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵەکە گیرا.