تورکیا پێگەیەکی سوپای سوریا لە گوندەواری باکووری حەڵەب بۆردومان دەکات
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، دووشهمە، تۆپخانهكانی توركیا بنكهیهكی سوپای سووریایان له گوندی تهل ئهلمهزیق له گوندەواری باكووری حهڵهب بۆردومان كرد و تهنها زیانی مادی هەبوو.
سهرچاوهیهكی سهربازی به نۆرس پرێسی راگهیاند كه 6 گولهی تۆپخانهکانی توركیا بهسهر گوندی تهل ئهلمهزیقدا كهوتووه و بههۆیهوه زیان به دانیشتوانهكەی گهیشتووه.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا بە 10 هاوەن گوندی حەربلیان کردۆتە ئامانج، بە هەمان شێوەش بۆردومانی گوندەکانی تەل مەزیق و ئوم ئەلحۆشیان کردووە.
دوێنێ هێزەکانی تورکیا بە زیاتر لە 58 هاوەن گوندەکانی گوندەواری باکووری حەڵەبیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی سوپای سوریا لە گوندی ئەبین بریندار بوون.
لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ تورکیا 74 جار گوندەواری باکوری حەڵەبیان تۆپباران کردووە.
بەپێی سەرچاوەیەکی سەربازی، سوپای سوریا کە لە بازگەکانی گوندی ئەلزوق ئەلکەبیر لە ناحیەی شیراوای سەر بە گوندەواری عەفرین و لەسەر بازگەکانی سەر ڕێگای حەلەب جێگیر بوون، گوندی مکلبیسیان لە لاگوندەواری ڕۆژئاوای حەڵەب بۆردومان کرد، کە هێزەکانی تورکیا و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن تێیدا ئامادەن.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپا گوندی تویسیان بۆردومان کردووە، کە بووەتە هۆی پێکدادان لەنێوان ئەوان و “فیرقەی موعتەسەم” کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت لە چواردەوری مارع لە باکووری حەڵەب.
دوێنێش سوپای سوریا بە پێنج مووشەکی ئاراستەکراو پێگەی سوپای تورکیای لە شارۆچکەی کفرجەنە لە گوندەواری عەفرین و لە گوندەواری باکوری حەلەب کردە ئامانج.