دیمەشق – نۆرس پرێس
بانکی ناوەندی سوریا ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردۆتەوە، نرخی لیرەی سوری بەرامبەر دراوی بیانی لە بانکەکاندا بەرزکردووتەوە و هەروەها نرخی حەواڵە دەرەکییەکانیش بەرزکردووە.
بانکی ناوەندی نرخی دۆلاری ئەمریکی بۆ بانکەکان لە 4522 لیرەی سووریەوە بۆ 6532 لیرەی سووری بەرزکردەوە ، هەروەها نرخی یۆرۆ لە4902 لیرەی سووری بۆ 7081 لیرە بەرزکردوە.
بانکی ناوەندی دەستکاری نرخی حەواڵەی دەرچوو و ئاڵوگۆڕی کرد، بەجۆرێک نرخی لیرەی سوری بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی 7250 لیرە بۆ هەر دۆلارێک، و 7860.45 لیرە بۆ هەر یۆرۆیەک.