هەموو هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی ساڵەحی تەمەن 8 ساڵان شکستی هێنا و دوای 11 کاتژمێر تەرمەکەی دەرهێنا
هەولێر – نۆرس پرێس
دوای 11 کاتژمێر تیمەکانی فریاگوزاریی تەرمی ساڵح عەبدۆیان لە بیرەکە دەرهێنا و نەیانتوانی ساڵح بە زیندوویی رزگار بکەن.
ساڵەح عەبدۆ محەمەدی تەمەن 8 ساڵان، لە کاتژمێری 12ی نیوەڕۆی رۆژی شەممە، 1ی نیسان، کەوتووەتە ناو بیرێکی ئاوەوە لە کۆبانێ، دوای چەند کاتژمێرێک لە درەنگانی شەودا لە هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی بە بەکارهێنانی ڕێگەی سەرەتایی گیانی لەدەستدا.
تیمەکانی فریاگوزاریش توانیان دوای 12 کاتژمێر کارکردنی بەردەوام لە بارودۆخێکی سەختدا تەرمەکەی دەربهێننەوە و بچنە خوارەوە بۆ ئەو بیرەی کە کەوتووەتە ناویەوە.
منداڵەکە لە قۆناغێکی تەندروستی مەترسیداردا ببوو، لە ئەنجامی کەمی ئۆکسجین لەناو بیرەکەدا، بە قووڵایی مەزەندەکراو 50 مەتر نەیتوانی بەرگە بگرێت.
جێگای سەرنجە ئەو منداڵە تەمەنی هەشت ساڵە لە گوندی دیهابانی سەر بە شاری کۆبانێ کەوتووەتە ناو بیرێکەوە، بە قوڵایی 120 مەتر، لە کاتێکدا منداڵەکە لە قوڵایی 40-50 مەتر گیری خواردبوو و ڕزگارکەرانیش شێوازە سەرەتاییەکان بەکاریان هێناوە بۆ هەڵکەندنی بیرەکە ئەویش بەهۆی نەبوونی ئامێری مۆدێرن.
ڕووداوی ئەو منداڵە کۆبانییە هاوشێوەی چیرۆکی منداڵێکی مەغریبیە بەناوی ڕەیان، کە لە 2ی شوباتی 2022 کەوتە ناو بیرێکەوە و پاش چوار رۆژ تەرمەکەیان دەرهێنا کە 32 مەتر قووڵ بوو و پۆلیسی فریاکەوتنی مەغریبیش نەیتوانی رزگاری بکات.