دیمەشق – نۆرس پرێس
سبەی شەممە، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا ئامادەکاری بۆ سەردانی میسر دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سامح شوکری هاوتا میسرییەکەی، لە قاهیرە.
گفتوگۆی نێوان میسر و سوریا لەسەر ئاستی هەردوو وەزیرانی دەرەوە دەبێت، بڕیارە کۆبوونەوەکە لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە لە قاهیرە ئەنجام بدرێت.
مانگی ڕابردوو سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر سەردانی دیمەشقی کرد و لە دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی سوریا چاوی بە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کەوت.
هەروەها سامح شوکری دوای دیدارەکەی لەگەڵ ئەسەد، دانیشتنێکی وتووێژی لەگەڵ هاوتا سورییەکەی لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئەنجامدا.