کەشناسی هۆشداری دەدات لە دروستبوونی بەستەڵەک لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوودا
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هوشداری لە دروستبوونی بەستەڵەک لە شەوان و بەرەبەیانی لە بەرزاییەکانی شاخ و زۆربەی ناوچەکانی ناوخۆی سوریا دەدات هەر لە ڕۆژی پێنجشەممەوە تا شەممەی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت کە خێرایی با لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشوور و ناوەڕاستدا لە کاتژمێرێکدا 100 کیلۆمەتر زیاتر بێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ڕایگەیاند، کەش و هەوا ساف و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی پچر پچر بەسەر ناوچە کەناراوییەکاندا.
هەروەها پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە لە 2 بۆ 4 پلەی سەدی.
کەش و هەوای شەوان لە بەرزاییەکانی شاخەکان زور سارد دەبێت، هەروەها هۆشداریش لە دروستبوونی تەم و مژ لە ناوچەکانی ناوەڕاستدا دەدرێت.