بەڕێوهبهرایهتی خۆسه‌ر 146 منداڵ و ژنی داعشی راده‌ستی تاجیكستان كرده‌وه
قامشلۆ- نۆرس پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 146 كه‌سی له ژن و منداڵانی داعش كه خه‌ڵكی تاجیكستان بو، راده‌ستی وڵاته‌كه‌یان كرده‌وه.
پرۆسه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌كه له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له شاری قامشلۆ به‌ڕێوه‌چو له میانی به‌ڕێوه‌چونی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی زهبیدوڵا زهبیدۆڤ، باڵیۆزی كۆماری تاجیكستان له كوه‌یت و فه‌نه‌ر كهعیت، جێگری هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر.
له كۆنگره‌كه‌دا كهعیت رایگه‌یاند، “ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی رادهستكران، 121 منداڵن، ته‌مه‌نیان له نێوان سێ ساڵ و 18 ساڵدایه‌و ژماره‌ی ژنه‌كانیش 25ن.”
به وته‌ی جێگری هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، له رێی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆیان ده‌ركه‌وتوه ئه‌و ژن و منداڵانه هیچ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیان ئه‌نجامنه‌داوه له كه‌مپه‌كانی رۆژ و هۆل، به‌وهۆیه‌وه چه‌ند مانگێكه گفتوگۆ هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه‌یان.”
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه زهبیدۆڤ وتی، هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كۆماری تاجیكستان به مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی “هاوڵاتییهكان.”
پێش ئه‌م جاره، باڵیۆزی تاجیكستان سه‌ردانی تری بۆ ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر ئه‌نجامداوه‌و باسیان له دۆخی سوریا‌و مه‌ترسیه‌كان و هه‌ڕه‌شه هه‌رێمییه‌كان كردوه، به‌پێی وته‌ی فه‌نه‌ر كهعیت، بۆ نۆرس پرێس له په‌راوێزی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه.
ئاشكراشیكرد، “لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی تاجیكستان له كاتێكی پێشتردا سه‌ردانی كه‌مپه‌كانی ناوچه‌كه‌ی كردوه بۆ دڵنیابونه‌وه له ره‌گه‌زنامه‌ی هاوڵاتییه‌كانیان، به‌وپێیه‌ی ژماره‌یه‌كیان هه‌ڵگری هیچ شوناسێكی سه‌لمێنه‌ر نین.”
جێگری هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “هاوڵاتی 52 وڵاتی بیانی له كه‌مپه‌كاندا هه‌ن، به‌ڵام دۆسیه‌ی ئه‌و ژن و منداڵانه فه‌رامۆش كراوه له‌لایه‌ن هه‌ندێكیانه‌وه، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی بێته ئارا به‌وپێیه‌ی هه‌ندێك له‌و خێزانانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه.”
ئاماده‌كردن: محه‌مه‌د ئۆمه‌ری- داڕشتنه‌وه: ره‌هه‌ف یوسف