پارتەسیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان داوای دەرکردنی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن لە عەفرین

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان داوای دوورخستنەوەی گروپەچەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی لایەنگری تورکیایان کرد لە هەرێمی عەفرین، هەروەها داوای دورخستنەوەی هێزەکانی تورکیایان کرد لە خاکی سوریا.

ئەمەش لە راگەێنراوێکدا هات کە 32 لایەنی سیاسی لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە قامشلۆ، لە پاشخانی شەهیدکردنی پێنج هاوڵاتی سڤیلی کورد لەلایەن چەکدارانی “جەیش شەرقییە”ی لایەنگری تورکیاوە کە ئاگری نەورۆزیان لە جندرێسی سەر بە شاری عەفرین دادەگیرساند.

لایەنە سیاسییەکان داوایان لە رووسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد “هەنگاوێکی خێرا بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی سوریا بگرنەبەر”.

کوشتنی هاووڵاتییانی سڤیلیان لە عەفرین بە “کارێکی تاوانکاری” وەسف کرد، هەروەها داوایان کرد “راستی پشت ئەو رووداوانە ئاشکرا بکەن کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی تورکیا و بەکرێگیراوەکانیان روودەدەن، بەتایبەتی لە ناوچەی عەفرین کە ماوەی پێنج ساڵە بەدەست کوشتن و دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان و تاڵانکردنەوە دەناڵێنێت”

راگەێنراوی لایەنەکان باس لەوە دەکەن کە “تورکیا وەک وڵاتێکی داگیرکەر و هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا وەک روپۆشێکی سیاسی بۆ داگیرکاری، بەرپرسن لەم تاوانە و کارەساتەکانی دیکە کە لەو ناوچانە روودەدەن”.

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی خێراکردنی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 2254ی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەیشتن بە چارەسەرێکی بەردەوام بۆ جەنگی سوریا، لەڕێگەی بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتە نیشتمانییەکانی سوریا لە پرۆسەی دانوستانەکاندا کردەوە.

ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنەوەی: قەیس ئەلعەبدوڵڵا