قامشلۆ – نۆرس پرێس
خەڵکی ڕۆژئاوای كوردستان بە جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه پێشوازیان لە مانگی ڕەمەزان كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌مساڵ كه ته‌نها دوو ڕۆژ له‌دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی هات،
مانگی ڕەمەزان له ڕۆژئاوای كوردستان بە شه‌ربه‌ت و شیرینی و تامیرهیندی ناسراوە، بۆیه سه‌فره‌ی ماڵه‌كان به‌و خواردن و خواردنه‌وانه ده‌ڕازێنه‌وه.
ئه‌و شرینییانه له بازار داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ره و خه‌ڵك به‌تایبه‌ت بۆ شیرنه‌مه‌نی سه‌ردانی بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باشترین جۆری شرینه‌مه‌نی له‌سه‌ر سفره‌ی ئێواره دانێن.

به‌شێكیش له خه‌ڵك ماڵ و بازاڕه‌كان ده‌ڕازێنه‌وه به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌ش وهه‌وایه‌كی جیاوازدا ئه‌ومانگه به‌سه‌ر ببه‌ن.
مانگی ڕەمەزان به‌خێر و به‌ره‌كه‌ت ناسراوه، بۆیه له‌م مانگه‌دا خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان خێر و به‌خشین زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ماوڵی هه‌ژاران و مناڵی شه‌هیدان.
سەرەڕای سەختی ئابووری له ناوچه‌كه، هێشتا کلتوری به‌خشینی خواردن لە گەڕەکەکاندا ماوه‌ته‌وه، پێش فیتار هه‌رماڵێك كه خواردنی ئاماده ده‌بێت قاپێك خواردن بۆ دراوسێكه‌ی ده‌بات، پێیان وایه ئه‌و كاره به‌ره‌كه‌تی زیاتر ده‌خاته ماڵه‌كه‌یان.
محه‌مه‌د ڕه‌دوان ، هاووڵاتییەکی شاری قامشلۆیە، و خاوه‌ن دوكانێكی به‌هاراته له بازاڕی ئه‌م شاره، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “وەک دەزانن خواردنه‌وه سەرەکییەکانی مانگی ڕەمەزان پێكدێت له سۆس و تەمیریندییە و شه‌ربه‌تی مێوژ، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بارودۆخی ئابووری و گرانی نرخی کاڵاکان”. كاری كردۆته سه‌ر خواست له‌سه‌ر ئه‌و خواردنه‌وانه.” .
ڕاشیگه‌یاند “سەرەڕای سەختی ئابووری و گرانی نرخی پێداویستییه‌كان، هێشتا کەش و هەوای ڕەمەزان وه‌ك پێشوتر به‌خۆشی به‌سه‌ری ده‌به‌ین”.
سۆزان ئیبراهیم خه‌ڵكی شاری قامشلۆیه ده‌ڵێت، “مانگی ڕەمەزان مانگی خێر و به‌ره‌كه‌ته، هەروەها فەرهەنگی مانگی ڕەمەزان هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە، هه‌روه‌ك پێشوتر “به‌ر له‌بانگی ئێواره داروسێكان خواردن بۆ یه‌كتری ده‌به‌ن، و خه‌ڵك دوای فتار سه‌ردانی یه‌كتر ده‌كه‌ن تا دره‌نگانی شه‌و به‌یه‌كه‌وه نوێژ‌و نزا ده‌كه‌ن و قورئان ده‌خوێنن، دواتر یاری ڕه‌مه‌زانی ده‌كه‌ن.