عێراق: كه‌مپی هۆل بۆمبێكی ئه‌تۆمه‌و نه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیداری داعش به‌رهه‌مدێنێت
هه‌ولێر-نۆرس پرێس
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی چه‌كداره‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌مپی هۆل له سوریا وه‌ك “بۆمبێكی ئه‌تۆم” وایه‌و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كات به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆسیه “مه‌ترسیداره” هه‌نگاو بنێت.
یه‌حیا ره‌سوڵ له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ كه‌ناڵی حوڕه رایگه‌یاندوه، “كه‌مپی هۆل ژنان و منداڵانی داعش له خۆده‌گرێت و له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌دان به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی ئاماده‌بكرێن.”
ئه‌وه‌شی وتوه، “ئه‌وانه نه‌ك بۆمبێكی ته‌وقیتكراو نین، به‌ڵكو بۆمبێكی ئه‌تۆمن ئه‌گه‌ر رێكار له‌باره‌ی كه‌مپه‌كه‌وه نه‌گیرێته‌به‌ر، چونكه نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌و منداڵانه به‌رهه‌مدێت، كه ده‌یه‌ها جار له داعش توندتر بن.”
ره‌سوڵ داوای له وڵاتانی جیهان كردوه “هه‌ڵوێستێكی بوێرانه” سه‌باره‌ت به هاوڵاتییه‌كانیان بگرنه‌به‌ر كه له كه‌مپه‌كه‌دان.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، له كه‌مپی هۆل، 28 حاڵه‌تی كوشتنی تۆماركراوه، له ناویاندا 12 سوری هه‌ن، كه یه‌كێكیان كارمه‌ندی مانگی سوری كوردی بو، 14 په‌نابه‌ری عێراقیش نیوه‌ی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه پێكدێنن كوژراون، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی 15 هه‌وڵی تیرۆركردنیش شكستیانهێناوه.
به‌پێی كۆتا ئامار ده‌ست نۆرس پرێس كه‌وتوه، كه‌مپی هۆل 55829 كه‌سی تێدا ده‌ژی، 28725یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و 18850شیان ئاواره‌ی سوری و 8254یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌مپی هۆل 16-6-2022 به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند، سه‌رباری گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه تونده‌كان له كه‌مپه‌كه، شانه‌كانی داعش له‌مدواییانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره چالاكبون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كه، كرده‌كانی تیرۆر له كه‌مپه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیانكردوه، به‌شێوه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاره‌وه كه توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌ستپێكردوه، 6 كه‌س كوژراون و 4 هه‌وڵی تیرۆركردنی شكستخواردوش تۆماركراوه.
له مانگی ئایاردا به‌ڕێوه‌به‌رێتی كه‌مپی هۆل له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریدا له مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا‌و رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه گریمانه‌كراوه ده‌رگا به‌ڕوی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت له كه‌مپی هۆل و هه‌ر هێرشێك ده‌بێته هۆی رودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی.