هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە میدیاكانی ڕووسیا بلاویان كردووەته‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ناوه‌ڕاستی شاری كیریڤسك كه 220 کیلۆمەتر له باشووری مۆسكۆی پایتەختی رووسیا دووره، ڕوویداوه.
ئاژانسی دهنگوباسی تاسی ڕووسی بڵاوی كرده‌وه، ئەو ته‌قینه‌وه‌یە بە درۆن ئه‌نجامدراوه و زوریش به‌هێز بووه، له ئه‌نجامدا دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی بریندار بوون و سێ باڵه‌خانه و خانووی هاووڵاتیانیش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئەو ئاژانسە رووسیە جه‌ختیشی لەسەر ئەوە کرده‌وه كه پۆلیس و شاره‌زایانی ته‌قه‌مه‌نی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان لەو ڕووداوەدا ده‌ستپێكردووه.