توركیا به‌رده‌وامه له قاییمكارییه سه‌ربازییه‌كانی له رۆژئاوای كوردستان
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
قاییمكارییه سه‌ربازییه‌كانی توركیا بۆ بنكه‌كانی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری له رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئامێر و چه‌ك و تانك بۆ بنكه‌كانی ده‌گوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێس-ی وت، كاروانێكی سه‌ربازی توركیا كه له تانك و گوێزه‌ره‌وه‌ی سه‌ربازی و چه‌ك و چۆڵی جۆراوجۆر پێكهاتوه، له ده‌روازه‌ی راعییه‌وه به ئاراسته‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له ده‌وربه‌ری شاری باب له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب گوازراوه‌ته‌وه.
شه‌ممه‌ی رابوردو وه‌جبه‌یه‌كی تری قاییمكارییه سه‌ربازییه‌كانی توركیا به‌ره‌و ناوچه‌ی باب رۆشتوه، به‌وه‌ش ته‌نها له‌م مانگه‌دا شه‌ش وه‌جبه‌ی قاییمكاری سه‌ربازی توركیا چوه‌ته ناوچه‌كه، به‌پێی ئه‌وه‌ی په‌یامنێرانی نۆرس پرێس تۆماریان كردوه.
قاییمكارییه‌كانی توركیا‌و هێرشه ئاسمانییه‌كانی له رێی درۆن و چڕكردنه‌وه‌ی تۆپبارانه‌كانی، دوای ئه‌وه دێت له لوتكه‌ی تاران ئه‌ردۆگان شكستێهێنا روسیا‌و ئێران گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكه‌ن به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی زه‌مینی له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له ته‌لڕه‌فعه‌ت و منبج ئه‌نجامبدات.