نەختینەی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە ساڵێکی پڕ لە ئاڵنگاری ئابووری

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی هۆشداریدا لە ساڵێکی پڕ لە ئاڵنگاری، لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەکان بۆ سەر سەقامگیری دارایی جیهانی.

سەرەڕای هەنگاوەکانی ئابووری پێشکەوتوو بۆ هێورکردنەوەی فشارەکانی بازاڕ، سەرۆکی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی، کریستالینا جۆرجیڤا، لە وتارێکدا کە لە کۆڕێک لە پەکین پێشکەشی کرد، داوای کرد بەئاگاییەکی بەردەوام هەبێت.

بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆچوونی خۆی دووپات کردەوە کە ساڵی 2023 ساڵێکی دیکەی پڕ لە ئاستەنگ دەبێت، بەهۆی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا و شەڕی ئۆکرانیا و خاوبوونەوەی گەشەی جیهانی بۆ کەمتر لە 3%.

ئاسۆی گەشەسەندنی جیهانی لە ساڵی 2024 باشتر بوو، بەڵام هێشتا لە خوار تێکڕای مێژوویی خۆیەوە بوو کە 3.8% بوو، هەروەها ئاسۆی گشتی بە لاوازی ماوەتەوە، بە گوتەی ئەو بەرپرسە نێودەوڵەتییە.

بڕیارە مانگی داهاتوو سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی نوێ بڵاوبکاتەوە.

جۆرجیڤا گوتی داڕێژەرانی سیاسەت لە ئابوورییە پێشکەوتووەکاندا بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی مەترسییەکانی سەقامگیری داراییان داوەتەوە لە دوای داڕمانی بانکەکە، بەڵام پێویستە وریایی بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە بەردەوامین لە چاودێریکردنی وردی پێشهاتەکان و هەڵسەنگاندنی کاریگەرییە پێشبینیکراوەکان لەسەر ئاسۆی ئابووری جیهانی و سەقامگیری دارایی جیهان.

ئاماژەی بەوەشکرد، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی گرنگییەکی زۆر بە وڵاتانی کەمدەرامەت دەدات، بەتایبەتی وڵاتانی کەم داهات.

قەیرانی بانکی کاتێک دەستیپێکرد کە کۆمپانیای بیمەی فیدراڵی (FDIC) بانکی سیلیکۆن ڤالی داخست کە 17هەمین بانکی گەورەی ئەمریکایە، لەکاتێکدا رێکخەران هەنگاویان ناوە بۆ پاراستنی کڕیارەکان دوای ئەوەی رووبەڕووی قەیرانی نەختینەیی بوونەتەوە دوای لەدەستدانی دوو ملیار دۆلار.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر