بۆ رۆژی سێیه‌م.. هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی باشوری حه‌سه‌كه گرژی به‌خۆوه ده‌بینێت
ته‌لته‌مر-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری جارێكی تر به تۆپی دورهاوێژو هاوه‌ن گونده‌كانی گونده‌واری هه‌ردو شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر و زركان (ئه‌بو راسین)یان له باكوری شاری حه‌سه‌كه به ئامانج گرته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌لته‌مر بۆ نۆرس پرێس وتی، “توركیا گونده‌كانی ته‌لته‌وێڵ و ته‌لجومعه‌و ئاشورییه‌كان و ته‌وێڵه‌ی له گونده‌واری باكور و رۆژئاوای شاره‌كه تۆپبارانكردوه.”
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆپبارانه، درۆنه توركییه‌كان به‌سه‌ر هێڵه‌كانی به یه‌كگه‌یشتندا فڕیون.
به وته‌ی شایه‌حاڵێك، گونده‌كانی ئه‌سه‌دییه‌و خه‌زراوی و ته‌لحه‌رمل و خه‌ربه‌شه‌عیر و ته‌لوه‌ردیش له شارۆچكه‌ی زركان له هه‌مان كاتدا كراونه‌ته ئامانج.
ماوه‌ی سێ رۆژه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ گونده‌كانی ته‌لته‌مر له‌لایه‌ن توركیاوه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر.
دوێنێ 125 گوله تۆپ ئاراسته‌ی گونده‌كانی ته‌لته‌مر كراون و ده كه‌س كه ژن و منداڵیان تێدابو برینداربون، دوان له برینداره‌كان كه یه‌كێكیان سه‌ربازی سوپای سوریا‌و ئه‌وی تر سیڤیل بو گیانیان له ده‌ستدا.