ئەردۆغان لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سوریا و تورکیادا ڕۆڵی پوتین بەرز دەنرخێنێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی کرێملین، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پشتی بە ڕۆڵی نێوەندگیریی ڕووسیا بەستووە لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیا.
رۆژی شەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی کرێملین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بارودۆخی سوریایان تاوتوێ کردووە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا باس لە قەیرانی سوریا کرا، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی درێژەدان بە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا کراوە.
ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی NTV تورکی، ڕایگەیاند کە بەنیازە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پوتین بکات سەبارەت بە هەناردەکردنی دانەوێڵە.