دیمەشق – نۆرس پرێس
ڕۆژی شەممە، لە چەند ناوچە و شارێکی سوریا باران باریوە، لە ناوچەی ربعو لە گوندەوارەکانی حەما ٣٥ ملم باریوە، و ١٧ ملیمیش لە شاری ئەلباب لە گوندەوارەکانی حەلەب باریوە.
وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشکرای دەکات، کە باران بارین بەشێوەیەکی بەهێز و مامناوەند و لاواز لە پارێزگاکانی وەک حومس، حەما، ئیدلیب، طەرطوس، لازقییە و حەلەب باریوە.
بەڵام تا ئێستا هیچ باران بارینێک لە شارەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا تۆمار نەکراوە، جگە لە شاری ڕەقە کە بارانبارینەکەی بەشێوەیەک سووک بووە و لە 1 ملم زیاتر نەباریوە.
جێی باسە، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی سوریا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کەشوهەوا هەور دەبێت، وباران بارینێکی بەخوڕ لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبارێت، ڕەشەبا و تەپوتۆزیش دروست دەبێت.
هەروەها هۆشداری لە خێرایی با و بارانێکی زۆر و دروستبوونی لافاو لە دۆڵ و ناوچە شاخاویەکاندا داوە.