به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر لەگەڵ ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا باس لە “ته‌حه‌دییه‌كانی” پرۆسەی سیاسی دەکات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
شاندێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان، لە پاریس، لەگەڵ بەرپرسانی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، “ته‌حه‌دییه‌كانی” پرۆسەی سیاسی‌یان تاوتوێ کرد.
فورمانگهی پەیوەندییەکانی دەرەوەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە، شاندێک کە پێکهاتووە لە هاوسەرۆکی فورمانگهی پەیوەندییەکان، بەدران جیا کورد و نوێنەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر لە ئەوروپا، عەبدولکەریم عومەر و نوێنەرەکەی لە فەرەنسا ، خالد عیسا و وته‌بێژه‌كانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و ژنان، نوری مەحمود و ڕۆکسانا محەمەد، سەردانی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسایان كرد لە پاریس.
شاندەکە لەگەڵ به‌بیر لۆرانت، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا كۆبونه‌وه و “دۆخی گشتی سوریایان تاوتوێ کرا، دوای 12 ساڵ لە قەیران ، بەبێ ئەوەی ئاسۆی هیچ چارەسەرێکی سیاسی هەبێت”.
لە بەیاننامەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەردا هاتووە کە هەردوولا باسیان لە “هەڕەشە و دەستدرێژیەکانی تورکیا” کردووە بۆ سەر ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، هەروەها باسیان له ته‌حه‌دی سیاسی و ئابووری و مرۆیی و ئەمنی كرد له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەری.
لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە کوشتنی ئه‌و پێنج هاوڵاتی مەدەنی کورده كرد كه لە سەروبەندی جەژنی نەورۆز لە شاری جەندەرێسی سەر بە عەفرین لەسەر دەستی گروپه چه‌كداره‌كانی ئەحرار شەرقیەی لایەنگری تورکیا شه‌هید بوون هه‌روه‌ها باسیان “له‌و پێشێلکارییانه كرد كه له ناوچه داگیركراوه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا، كه خه‌ریكن دیموگرافیای ناوچه‌كه ده‌گۆڕن”.
شاندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەری داوای کردووە فەرەنسا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی “بەرپرسیارێتی خۆیان سەبارەت بەم بابەتانە” بخەنە سەر شان.
بەپێی بەیاننامەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، به‌بیر لۆرانت، جەختی لە پاڵپشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەری و هاوكاری پەرەپێدانی پهیوهندییهكانیانی كرده‌وه بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە و دیموکراسیانە بۆ سوریا،
ئەو بەرپرسە فەرەنسییە پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا و قوربانیانی سڤیلی جێندێرس کرد.