هەولێر – نۆرس پرێس
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە جیهانیەکاندا بە 76 دۆلار و 18 سه‌نت مامەڵەی پێوەكراوە.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 77 دۆلار و 44 سەنت و
لە کاتی داخستنی بە 75 دۆلار و 91 سه‌نت مامەلەی پێوەکراوە.
ئەمڕۆ هه‌ینی بەراورد بە نرخی پێشوو، بەڕێژەی لەسه‌دا 0،35 بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه بینیوە و بە 76 دۆلار و 18 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس بە 70 دۆلار 25 سەنت فرۆشراوە.