پیرانی ئەمریکا دەنگیاندا بە هێشتنەوەی دەسەڵاتی جەنگ لە دژی تیرۆر

هەولێر – نۆرس پرێس

بە زۆرینەی دەنگ، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەسەڵاتی جەنگی دژی تیرۆری لەلای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ھێشتەوە، بلینکنیش داوا لە کۆنگرێس دەکەم یاسایەکی نوێ دەربکات بۆ رێگەدان بە بەکارھێنانی ھێزی سەربازیی.

لە کۆبوونەوەیەکدا بۆ دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی یاساکە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە 86 دەنگی نەخێر بەرامبەر 9 دەنگی بەڵێ، بڕیاریدا دەسەڵاتی ئەنجامدانی ھێرش بۆ سەر ئەو گروپانەی بە “تیرۆریست”یان دەزانێت، لە دەسەڵاتی پنتاگۆندا بھێڵێتەوە.

ئەو ھەوڵەش لەلایەن سیناتۆر راند پۆل-ەوە هات، کە ھەوڵی ھەڵوەشاندنەوەی ئەو دەسەڵاتەی دەدا، کەوا زیاتر لە 22 ساڵە لەلایەن پنتاگۆنە پیادە دەکرێت.

بڕیاریشە ھەفتەی داھاتوو کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگ لەسەر دوو پڕۆژەبڕیار بدات، کە تایبەتن بە بەکارھێنانی ھێز لە عێراق و لە پنتاگۆن وەربگیرێتەوە، کە تایبەتن بە بەکارھێنانی ھێز لە عێراق.

ھاوکات ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە کۆنگرێس کردووە، یاسایەکی نوێ دەربکات بۆ بەکارھێنانی ھێزی سەربازیی، کە لە ئاست خواستی ئەمریکا بێت.