کۆبانێ.. به‌خاكسپاردنی ته‌رمی فەرماندەی یه‌كه تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات
کۆبانێ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، دانیشتوانی شاری کۆبانێ، لە ڕۆژئاوای كوردستان، یاماده‌ی مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی تەرمی فەرماندەی یه‌كه‌كانی دژە تیرۆری هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، شێرڤان کۆبانی (عەبدۆ عەبدی)، بوون کە لەگەڵ هەشت ئەندامی دیكه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا به‌هۆی کەوتنەخوارەوەی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌یان، لەکاتی ئەرکێکی سەربازی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دژە تیرۆر.
هەزاران کەس لە دانیشتووانی کۆبانێ لە مەزارگەی “شەهید دیجلە” لە باشووری شارەکە، بە ئامادەبوونی ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، حەسەن محەمەد عەلی و فەرماندەی سەربازیی کۆبانێ، و مەحمود قەرەمۆغ و بنەماڵەکەی، مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنه‌كه‌ی به‌ڕێوه چوو.
شێرڤان کۆبانی ئەرکی فەرماندەیی یەکە تایبەتەکانی ناو “هەسەدە”ی لە ئەستۆ گرتبوو، لە چوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”، هەروەها ئامۆزای فەرماندەی گشتی هێزه‌كانی “هەسەدە”، ژەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی،یه و خەڵکی شاری کۆبانییە.
هەینی ڕابردوو هێزەکانی سوریای دیموکرات شه‌هید بوونی نۆ ئەندامی یه‌كه‌كانی دژە تیرۆر لە نێویاندا فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆر لە سەر ڕێگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند: “کۆمەڵێک سه‌ربازی دژە تیرۆری سەر بە هێزەکانمان چوونە هەرێمی کوردستان بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی ئەمنی و سەربازی بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەمنی یەکەکان، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ئەرکەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی دانیشتوانی شاره‌كانی “ڕۆژئاوای كوردستان، و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا”
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەکاتێکدا یه‌كه‌كانی دژه تیرۆر بەڕێکەوتبوو بۆ شاری سلێمانی، له ئێوارەی ١٥ی ئادار، به‌هۆی خراپی کەشوهەو، هه‌ردوو هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌یان كه‌وته خواره‌وه، ئه‌وه‌ش بۆوه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٩ ئه‌ندامی هێزه‌كانمان”. ، له‌نێویاندا فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر، شێرڤان کۆبانێ”.
دوێنێ چوارشەممە، هەزاران کەس لە دانیشتووانی ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای كوردستان و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە ڕێوڕەسمێكی، سەربازی و جەماوەری، تەرمی ٩ ئه‌ندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”یان، لە شاری ریازیه لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە، به‌خاكسپارد.
به‌خاكسپاردنه‌كه‌ش، فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات و ئەنجومەنی جێبەجێکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر و شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی خێڵەکان و بە بەشداری شاندێکی سه‌ربازی هێزە تایبەتەکانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.