دوای ڕووداوەکانی جه‌ندرێس.. لایەنە سیاسییەکان داوای “پۆلێن‌کردنی سوپای نیشتمانی لە لیستی تیرۆر” دەکەن
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ، لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای كوردستان و باکووری سووریا داوایان کرد، گروپه چه‌كداره‌كانی سوپای نیشتمانیی سه‌ر به توركیا، له “لیستی تیرۆر”دا پۆلێن بکرێت.
ئه‌مه له به‌یاننامه‌ی 32 حیزبی سیاسی هات لە قامشلۆ، ئه‌ویش له‌دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌كداره‌كانی سوپای نیشتیمانی، پێنج هاووڵاتیی مەدەنی کوردیان كوشت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆزیان هه‌ڵكردبوو له شارۆچكه‌ی جندرێسی شاری عه‌فرین له ڕۆژئاوای كوردستان.
لە ڕاگەیەندراوی لایەنەکاندا هاتووە، “ئەم کردەوە تاوانکارییە ڕاستیەکان ئاشکرا دەکات سەبارەت بەو تاوانانه‌ی ڕوودەدەن لەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی تورکیا و بەکرێگیراوەکانیانەوە داگیرکراون، بەتایبەتی لە ناوچەی عەفرین، کە ماوەی پێنج ساڵە گروپه‌كانی “نوسرا”وه ده‌ناڵێنن كه هه‌مان چه‌كداری داعش بوونه.”
سیهانووک دیبۆ، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی پارتی یەکێتیی دیموکرات، کە گەورەترین پارتی سیاسییە لە ڕۆژئاوای كوردستان و باکووری سوریا، ڕایگەیاند، ئەو ڕووداوانە “لە چوارچێوەی به‌رنامه‌یه‌كی سیستماتیکدا ڕوودەدەن بەمەبەستی ئیباده‌كردنی کورد، بەجۆرێک کە هیچ ڕۆڵێکیان نەبێت”. لە داهاتووی ئەم وڵاتەدا”.
دیبۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نۆرس پرێس لە پەراوێزی بەیاننامەکەدا، داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەرپرسیارێتی خۆیان لە گەڕانەوەی دانیشتوانی ڕەسەنی کورد بۆ ناوچەکەیان جێبەجێ بکات.
هەروەها داوای کرد، عەفرین بە ناوچەیەکی به داگیركراو بناسرێت و له ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بێت، بۆ ئەوەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی بەرامبەر کورد و دانیشتوانی ناوچەکە و پرۆسەکانی گۆڕانکاری دیمۆگرافی ڕابگیرێت.
لە بەیاننامەی پارتە سیاسییەکاندا، “تورکیا وەک دەسەڵاتێکی داگیرکەر ناو ببرێت، و گروپه به‌كرێگیراوه‌كانی ئه‌نكه‌ره‌یان بە بەرپرسیار زانی لەو تاوانەی کە لە جێندێرس ڕوویدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکر، “له‌دوای ئه‌و تاوانه گرنگه نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان بڕیارنامەی ٢٢٥٤ به زووترین كات چێ به‌چێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی سوریا بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا.
لە شرۆڤەیەکی نێودەوڵەتیدا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی (هومان ڕایتس وۆچ) ڕایگەیاند، کوشتنی کورد لە شەوی نەورۆزدا لە جێندێرس درێژه‌خه‌ری ئەو زنجیرە پێشێلکارییانه‌یه کە ماوه‌ی پێنج ساڵه لە دژی دانیشتوانی ناوچەی عەفرین لەسەر دەستی تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئه‌نكه‌ره ئه‌نجام ده‌درێت.