چالاكوانانی مه‌ده‌نی له هه‌ولێر ناڕەزایەتی دەربڕن له‌دژی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستان
هەولێر – نۆرس پرێس
ڕۆژی چوارشەممە، ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی لە شاری هەولێر، بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ئه‌و هاوڵاتیه كوردانه‌ی كه شارۆچكه‌ی جه‌ندرێس له شاری عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌هۆی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆزه‌وه كوژران، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ڕبڕی.
خۆپیشاندەران وێنەی قوربانیان بەرزکردەوە و داوایان كرد كۆتایی به کوشتنی كوردان بهێنن له ناوچه داگیركراوه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان.
چالاکوانی مەدەنی و بەرپرسی کۆمەڵەی پێکەوەژیان و ئاشتی، محەمەد خەیات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “کورد لە هەرێمی کوردستان ئەو تاوانە قێزەونە ئیدانە دەکەن کە گروپه چەکدارەکان لە شارۆچکەی جندێرس لە ڕۆژئاوای كوردستان له دژی برا کوردەکانمان ئەنجامی ده‌ده‌ن.”
خەیات داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵگرن له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له شاری عەفرین ئه‌نجام ده‌درێت، هەروەها کۆتایی به‌و داگیركارییه بهێنن له ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و پێشێلكارییه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به توركیا ڕابگرن، کە تاوان له دژی هاوڵاتیانی مەدەنی کورد لە جەندەرێس و تەواوی شاری عەفرین ئەنجام دەدەن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پەیامێکی سەرەخۆشی نارد و ڕایگەیاند: خەڵکی هەرێمی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی جەندێرس دەکەن، و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازن”.