لە پارێزگای کەرکوک زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن ئەنجامدران

هەولێر – نۆرس پرێس

ھێزە ئەمنییەكانی عێراق لە پارێزگای كەركووك زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 10 تیرۆریستی داعشیان دەستگیركرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە میانەی ئەنجامدانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆن لە پارێزگای كەركووك، 10 تیرۆریستی داعش دەستگیركراون.

راشیگەیاند، دوو لەو دەستگیركراوانە لە كەتیبەی خۆكوژانی سەر بە رێكخراوی داعش كاریان كردووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی، باسی لەوەشكردووە، كە ئۆپەراسیۆنەكان لەلایەن ھێزەكانی ئاژانسی ھەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن ئەنجامدراون.