نرخی یەک بەرمیل لە نەوتی خاو گەیشتە 73 دۆلار و سێ سەنت

هەولێر – نۆرس پرێس

نرخی یەک بەرمیل لە نەوتی خاوی برێنت لە بازارە جیهانیەکاندا گەیشتە 73 دۆلار و سێ سەنت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نرخەکان بە رێژەی سەدا 1.03 دابەزینیان بەخۆیەوە بینیوە و نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 73 دۆلار و سێ سەنت.

لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک لە نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە 67 دۆلار و 12 سەنت فرۆشراوە.

ئەو ناڕوونیەی کە لە سیاسەتی دراوی بانکی ناوەندی ئەمەریکادا دروستبووە، کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان کردووە.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی کۆمیتەی بازاڕی کراوەی فیدراڵی ئەمەریکا دەستپێ بکات و ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت.

سەرباری کەمکردنەوەی رێوشوێنەکان لە بەرامبەر نیگەرانی لە قەیرانە بانکییەکان کە لە ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە دەستیپێکرد و دواجار گەیشتووەتە وڵاتانی ئەوروپاش، بازاڕ بەردەوامە لە ناڕوونی کە ئەمەیش گوشاری خستووەتە سەر نرخەکان.