ڕۆژی پێنجشەممە لە سوریا یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە

دیمەشق – نۆرس پرێس

 رۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی زانستی فیقهی لە وەزارەتی ئەوقافی سوریا ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، دوای ئەوەی نەیانتوانی لە ئێوارەی ئەمڕۆدا مانگ ببینن.

 دادگای شاهانەی سعودیە ڕایگەیاند، کە دادگای باڵا ئاشکرایکرد  ڕۆژی چوارشەممە کە دەبێتە 22ی ئازاری 2023، تەواوکردنی رۆژی سییەمینی مانگی شەعبانە، ڕۆژی پێنجشەممەش سەرەتای مانگی ڕەمەزانی ساڵی 1444ی کۆچییە.

هەروەها ئیمارات و فەلەستین ڕایانگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، نەیانتوانیوە مانگی ڕەمەزان ببینن، بۆیە رۆژی چوارشەممە مانگی شەعبان دەبێت و ڕۆژی پێنجشەممەش یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

پێشتر ئەنجوومەنی زانستی فیقهی لە وەزارەتی ئەوقافی سووریا داوای لە سەرجەم موسوڵمانانی سەرتاسەری وڵات کردبوو گەر لە ڕۆژی سێشەممەدا مانگی ڕەمەزان بینرا، دەستبەجێ ڕاپۆرت پێشکەش بە نزیکترین ناوەند یان دادگا بکەن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی