بەیاننامەیەک لە بارەگای بارزانی سەبارەت بە تاوانی جێندێرس

هەولێر – نۆرس پرێس

بارەگای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت، بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین کە لەلایەن یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانەوە بە شەهیدکردنی چوار هاووڵاتیی خانەوادەیەکی کورد و بریندارکردنی سێ کەسی دیکە ئەنجام دراوە، کە مومارەسەی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان لە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی خۆیان، نەورۆز،  لە ناحیەی جندیرێسی (زیانلێکەوتوو بەهۆی بوومەلەرزەوە) دەکرد.

لەو بەیاننامەیەدا بارەگای بارزانی گوتیشی، لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە کە ڕۆحی شەهیدان بخاتە ژێر ڕەحمەتی خۆی و، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

 ڕاشیدەگەیەنین، کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەوانەی ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە بە سزای عادیلانە بگەن.