تیمی نێوده‌وڵه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانباركردنی داعش تەئکید لە بە سزاگەیاندنی چەکدارانی داعش دەکاتەوە
سلێمانی- نۆرس پرێس
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ته‌ئكید له پێویستی كاركردنی به‌رده‌وام ده‌كاته‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی تاوانباركردنی داعش و قوتارنهبونی تاوانباران له سزا.
ئه‌مڕۆ قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌گه‌ڵ كرستیان ریچه‌ر، سه‌رۆكی تیمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانباركردنی داعش كۆبوه‌ته‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌عره‌جی وتویه‌تی، “عێراق داوای هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردوه تا به‌رپرسیارییه‌تی لێپێچینه‌وه هه‌ڵبگرن له داعش له پای تاوانه‌كانی كۆمهڵكوژری و تاوانه‌كانی دژه مرۆڤایه‌تی كه ئه‌نجامیداوه.”
رونیشیكردوه‌ته‌وه، “بڕیاری ژماره 2379ی ساڵی 2017ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئه‌ركی تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی دیاریكردوه سه‌باره‌ت به هاوكاری هاوبه‌ش له نێوان عێراق و تیمه‌كه به ئامانجی به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كانی لێپێچینه‌وه له تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی داعش و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كان و خێزانه‌كانیان و قوتارنهبونی تیرۆریسته‌كان له سزا.”
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ریچه‌ر باسی لهوهكردوه تیمه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عێراق له رێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌زاره‌ته‌كانی تره‌وه كارده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی و پێداگری لهوهكردوه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن “هیچ تاوانبارێك له سزا قوتاری نه‌بێت.”