سەرۆكوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی نەورۆز لەگەلی کورد دەکات

هەولێر- نۆرس پرێس

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: چاوەڕوانی عێراقێک دەکەین کە پێکەوە بنیاتی بنێین.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیند، “بە جوانترین و گەشاوەترین دەربڕینی هیوا، پیرۆزبایی دڵسۆزانەم ئاراستەی گەلی کوردمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرجەم گەلی عێراق و هەموو گەلانی ناوچەکە دەکەم کە ساڵانە ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەشکردووە: “لەكاتێكدا نەورۆز ئەمساڵ دەكەنەوە كە عێراق هەنگاوی گرنگ دەنێت، بەرەو بەردەوامبوونی ئاشتی کۆمەڵایەتی و گەشەی ئابووری و کارکردن و دەستپێکردنی بەرنامەی چاکسازیی گەورە”.