هەسەدە مەراسیمێکی فەرمی و جەماوەری بۆ 9 شەرڤانی خۆی ڕادەگەیەنێت
حەسەکە – نۆرس پرێس
هێزەکانی هەسەدە بەڕێوەچوونی مەراسیمێکی ماڵئاوایی فەرمی و سەربازی و جەماوەری بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو راگەیاند بۆ ئەو شەرڤانانەی یەکینەکانی دژە تێرۆری هەسەدە کە لە هەرێمی کوردستاندا گیانیان لەدەستدا.
رۆژی پازدەی ئادار بەهۆکاری کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەر لە هەرێمی کوردستان نۆ شەرڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستدا.
لە بەیاننامەیەکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند، مەراسیمەکە لە کاتژمێر یازدەی بەیانی لە شاری حەسەکە بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشوازی لە شاندی فەرمی و جەماوەری لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت.
هەسەدە داوای لە دانیشتوانی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردسانی کرد کە بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی شەڕڤاناندا بکەن، ئەمەش وەکو وەفایەک بۆ ئەو خوێنەی کە ڕژاوە لە پێناو پاراستنی هەرێم و پێکهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.