دانیشتوانی شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا له به‌رده‌م بنكه‌ی روسیا دژ به پێشێلكارییه‌كانی توركیا گردبونه‌وه
عه‌ین عیسا- نۆرس پرێس
دانيشتوانی شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا (50كم) له باكوری ره‌قه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دژ به پیشێلكارییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كه له به‌رده‌م بنكه‌ی سه‌ربازی روسیا كۆبونه‌وه‌و بێده‌نگی روسیایان سه‌ركۆنه كرد.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی داوای له هاوپه‌یمانه‌كانی له شه‌ڕی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش كرد هێرشه‌كانی توركیا رابگرن.
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گونده‌واری گرێ سپی و شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا و ناوچه‌كانی تر له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، روبه‌ڕوی تۆپبارانی توركیا‌و گروپه‌كانی لایه‌نگری ده‌بنه‌وه‌و روسیا‌و ئه‌مه‌ریكاش تا ئێستا بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه.
له گردبونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆیاندا دانیشتوانی عه‌ین عیسا ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیایان كرد‌و بونی هێزه‌كانی روسیایان له ناوچه‌كه ره‌تكرده‌وه “ئه‌گه‌ر جدی نه‌بن له وه‌ستاندنی كوشتار‌و ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا”.
له عه‌ین عیسا خاڵی سه‌ربازی حكومه‌تی سوریا‌و بنكه‌یه‌كی روسیای تێدایه‌و له دوای له یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌و له‌پاش تشرینی 2019 له‌ناوچه‌كه‌دان.