یەکێتی ئەوروپا زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە لە سوریا تەرخان دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئۆرسولا فۆن دیر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنی ئەوروپا زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریای دوای بوومەلەرزەکەوە تەرخان دەکات.
ئورسولا گوتیشی، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە یەک ملیار یۆرۆ پاڵپشتی تورکیا دەکات بۆ چاکبوونەوە لە بوومەلەرزەکەی ئەو وڵاتە، هەروەها پاڵپشتی مرۆیی و ئاوەدانکردنەوەی بەپەلە بۆ سوریا بە بڕی 108 ملیۆن یۆرۆ تەرخان دەکەین. ئەویش لەپێناو یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و هەروەها دامەزراوە داراییەکانی ئەوروپا بەنیازی پێشکەشکردنی هاوکاری تریشن.
جێی باسە پێشتر سوریا بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی خێرخوازانی بروکسل بۆ پاڵپشتیکردنی قوربانیانی بوومەلەرزە ئیدانەکرد بە بێ هەماهەنگی و بانگهێشتکردنی سوریا بۆ بەشداربوون تێیدا و دوورخستنەوەی بەشداری دیارترین ئەکتەرانی رێکخراوە مرۆیی و ناحکومیەکان.