گروپیکی سەر بە تورکیا دەرماڵەی نان کامپێکی حەڵەب دەفرۆشنەوە بە بازرگانان
جەرابلوس – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، دانیشتوانی کامپی زوغرە لە گوندەواری جەرابلوس لە رۆژهەڵاتی حەڵەب، گلەییان لە کەمیی نان کرد، لە کاتێکدا فەرماندەیەک لە گروپی “شورتەی عەسکەری” لایەنگری تورکیا قۆرخکاری دەکات و دەیفرۆشێت بە بازرگانان .
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئیدارەی کامپەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ نانەواخانەی ئۆتۆماتیکی شارۆچکەی غەندوورە، دەستیکردووە بە کەمکردنەوەی دابەشکاری نان بۆ دوو رۆژ جارێک، دوای ئەوەی هەموو رۆژێک بە دانیشتوانی شارەکە دەفرۆشرا بە نرخی لیرەی تورکی.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سەرکردەیە کە نازناوی “ئەبو عەزیز”ی لێنراوە، لە لە گروپی “شورتەی عەسکەری” لە شارۆچکەی ئەلغەندوورە، بڕێکی زۆر نان بە یەک لیرەی تورکی دەکڕێت و بە بازرگانانی ناوچەکە بە بەهای 4 لیرە دەیفرۆشێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانیشتوانی کامپەکە، ناچارن نان بە بەهای 5 لیرە بۆ هەر دەستەیەک لەو بازرگانانە بکڕن.
شاری جەرابلوس و گوندەوارەکانی لە ساڵی 2016ەوە لەژێر کۆنترۆڵی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیادایە، ئەمەش دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لەو ناوچەیە.