قامشلۆ – نۆرس پرێس
لە شاره‌كانی ڕۆژئاوای کوردستان هه‌موو ساڵێك له نیوه‌ی مانگی ئاداره‌وه خه‌ڵكی ڕۆژئاوا شاره‌كانیان ده‌ڕازێنه‌وه به ڕه‌نگه‌كانی سەوز و سوور و زەرد، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی، خه‌ڵك له شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
پێشتر له‌كاتی ده‌سهه‌ڵاتی ڕژێمی سوریا له ناوچه‌كه خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان ته‌نها له 20 و 21ی مانگی ئادار ده‌یانتوانی یادی نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه، له‌وكاتدا ساڵانه له 20ی ئادار له‌گه‌ل ڕۆژئاوا بوون خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌یه‌ك كاتدا ئاگری نه‌ورۆزیان هه‌ڵده‌كرد، شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانیان به ئاگری نه‌ورۆز ڕۆناك ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له‌سه‌ره‌تای به‌هاره‌وه به ئاهه‌نگ و ڕه‌نگه‌كانی به‌هار پێشوازی له سه‌ری ساڵی كوردی و نه‌ورۆز ده‌كه‌ن.
ئەمساڵ سەرەڕای سەختییەکانی ژیان، خەڵک هێشتا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ئاماده‌كاری بۆ جەژنی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه.
فاتمە ئه‌مین هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستانه، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ” ئەمڕۆ بە جۆش و خرۆش و خۆشییەوە ئاگری نەرۆز داده‌گیرسێنن بۆ ئەوەی بە دەوری ئاگره‌كه‌دا بسوڕێن و سەما بكه‌ن”.
فەتنە دەڵێت “پیرۆزبایی نەورۆز لە هەموو گەلی کوردستان دەکەم، هیوادارم نەورۆزی 2023 ببێته هێمای خۆشی و شادی بۆ گەلی كورد “.
تەلال ئه‌بتال، هاووڵاتییەکی شاری قامشلۆیه دەڵێت، “ئێمە لە هەموو شەقامەکانی شاردا ئاگری نەورۆز ده‌كه‌ینه‌وه، بە خۆشییەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکەن”.
مزگین محه‌مه‌د، هاووڵاتییەکی شاری قامشلۆیه، دەڵێت “هەموو ساڵێک پێش نەورۆز خەڵکی ئەو ناوچه‌یه کۆدەبنەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەک جەژنی نەورۆز دەگێڕن”.
هەروەها دەڵێت “هیوادارین نەورۆزی ئەمساڵ بە خۆشی تێپەڕێت و ساڵی سەرکەوتن بێت بۆ گەلی کورد”.