سەرۆکی چین گەشتە مۆسکۆ

هەولێر – نۆرس پرێس

لەیەکەم سەردانی فەرمیدا پاش هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی چین، شی جین پینگ سەرۆکی چین گەشتە مۆسکۆ.

شی جین، سەرۆکی چین لەلایەن ڤلادیمیر پوتن، هاوتا رووسیەکەیەوە پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵیان ئەنجامدا.

سەردانەکەی سەرۆکی چین بۆ رووسیا دوو رۆژ دەخایەنێت و چاوەرواندەکرێت شی و پوتن پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکانی مۆسکۆ و پەکین تاوتوێ بکەن.

هاوکات، بڕیارە لەسەردانەکەیدا بۆ رووسیا سەرۆکی چین دەستپێشخەرییەک بۆ کۆتایهێنان بە قەیرانی ئۆکرانیا رابگەیەنێت.

بۆ یەکەمین جار لە دوای چوار ساڵ، ئەمڕۆ شی جین پینگ سەرۆکی چین سەردانی رووسیای کرد و لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا کۆبوەووە.

سەردانەکەی سەرۆکی چین، لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی رووسیایە و دوو رۆژ دەخایەنێت و چاوەڕوان دەکرێت داھاتووی جەنگی ئۆکراین یەکلابکاتەوە.

پێش سەردانەکە “شی جین پینگ” سەرۆکی چین رایگەیاند، “پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رووسیا باشە و بەھێزتری دەکەین، بە تایبەت لە بوارەکانی وەبەرھێنان و بازرگانی و ئابوری و ھەماھەنگی سیاسیدا”.

ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیاش دەڵێت، چین ئامادەیە رۆڵی ھەبێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین، پێشبینیشیکرد قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان مۆسکۆ و پەکین لەمساڵدا 200 ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت.

ھەر لەسەر ئەو سەردانە، جۆن کیربی گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا ھەموو داواکارییەک بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە ئۆکراین کە لە لوتکەی روسیا و چین  دەربچێت، رەتدەکاتەوە،  راشیگەیاند، ئەو دوو وڵاتە توڕەن لە سیستمی نێودەوڵەتی و دەیانەوێت بیگۆڕن.