کۆریای باکوور ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئەتۆمی

دیمەشق – نۆرس پرێس

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، پێویستە وڵاتەکەی لە هەر کاتێکدا ئامادە بێت بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئەتۆمی بۆ ررێگریکردن لە جەنگ.

وتارەکەی لە کاتێکدا بوو کە پیۆنگ یانگ لە کۆتایی هەفتەدا مەشقی سەربازی تاکتیکی یەکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی راگەیاند، کە بە هێرشی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی لە دژی ئەوەی ناوی لێنابوو “دوژمنانی کۆریای باکوور” ناوی برد.

سەرۆکی کۆریای باکوور، ئەمریکا و کۆریای باشووری دراوسێی بە فراوانکردنی مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکان لە نزیک دەرگای ئەو وڵاتە تۆمەتبار کرد.

میدیای دەوڵەتی رایگەیاند، مووشەکێکی بالیستیکی کۆریای باکوور کە بە سەری ئەتۆمی ساختەوە، دوێنێ یەکشەممە کەوتووەتە خوارەوە، 800 کیلۆمەتر فڕیوە، دواتر ئامانجێکی لە بەرزی 800 مەتر وەک سیناریۆیەک بۆ هێرشێکی ئەتۆمی تاکتیکی، پێکاوە.

بە گوتەی کیم، ئەو مانۆڕانە رێگەی بە هێزەکانی کۆریای باکوور داوە “دان بە هەر بارودۆخێکی پێشبینینەکراودا بنێن و ئامادەکارییەکی تەواو بکەن لە هەڵوێستی چالاکیاندا بۆ دەستپێکردنی هێرشی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی دەستبەجێ و سەرسەخت لە هەر کاتێکدا”.

کیم لە وێنەکانی میدیای دەوڵەتیدا شانبەشانی کچەکەی “کیم جو ئای” دەرکەوت و وتی “زۆر گرنگە بەردەوام ئەم جۆرە مەشقانە لە ژێر بارودۆخێکی هاوشێوەی جەنگێکی راستەقینەدا رێکبخرێت و ئەنجام بدرێت”.

ئاشکراکردنی هێرشی دژە ئەتۆمی ھاوشێوە لەلایەن کۆریای باکوورەوە دوای ئەوە هات کە فڕۆکە بۆمبڕێژکەرە ستراتیژییەکانی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە چوارچێوەی “قەڵغانی ئازادی” کە گەورەترین مانۆڕی سەربازی هاوبەشی نێوان ھەردوو وڵاتە، بەشدارییان لە مانۆڕی ئاسمانی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی کۆریای باشووردا کرد.

کۆریای باکوور لە کاردانەوەی رۆڵە جەنگییە هاوبەشەکانی نێوان واشنتۆن و سیئۆلدا، هەڵدانی مووشەکی چڕتر کردەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر