دیمەشق – نۆرس پرێس
ئاژانسی سپۆتینکی رووسی بڵاویکردووەتەوە کە بەم زووانە شانشینی سعودیە دەست بە کارەکانی کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دەکاتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن کە نێوەندگیری روسیا و ئیمارات هۆکاری تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەردوو وڵات بوون، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە دوای جەژنی رەمەزان دەنگۆی ئەوە هەیە کە کونسوڵخانەی سعودیە لە دیمەشق دەکرێتەوە.
سپوتینگی رووسی ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە دوای هەوڵە نێودەوڵەتی و عەرەبیەکان کارەکان بۆ کردنەوەی دەروازە دیپلۆماسییە فەرمییەکانی نێوان سوریا و سعودیە بەردەوامن.
جێی باسە سعودیە لە مانگی ئازاری ساڵی 2012دا باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشق داخست، دوای ئەوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە درێژایی ساڵانی شەڕی سوریا پچڕان.