دوو ئەندامی هێزەکانی پاراستنی نیشتمانی کوژران و دوو ئەندامی لیوای قودسی لایەنگری ئێرانیش بریندار بوون
دێرەزوور – نۆرس پرێس
رۆژی یەکشەممە لە شەر و پێکدادانێکی نێوان هێزە ئەمنیەکان و پێدەچێت ئەندامانی رێکخراوی داعش بووبن، لە بیابانەکانی ڕۆژئاوای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، دوو ئەندامی هێزەکانی پاراستنی نیشتمانی کوژران و دوو چەکدای دیکەش لە لیوای قودسی لایەنگری ئێران بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە دێرەزوور بە پەیامنێری نۆرس پرێسی راگەیاند، چەکدارانی داعش بە چەکی ئۆتۆماتیکی ئەندامانی بەرگری نیشتمانی و هاوڵاتیانی مەدەنیان کردووەتە ئامانج بۆ ئەوەی شەڕ و پێکدادان و پشێوی و توندوتیژی دروست بکات، ئەو شەرەش زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند.
سەرچاوەکە ئاشکراشیدەکات کە لیوای قودسی لایەنگری ئێران ئۆپەراسیۆنێکی بۆ پاڵپشتی لەهێزەکانی بەرگریی نیشتمانی ئەنجامدا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە ئەندامانی ڕێکخراوی داعش ناچار بکرێن بۆ قوڵایی بیابانەکە بکشێنەوە.
پاش ئەو هێرشە، هێزەکانی پاراستنی نیشتیمانی و لیوای قودس هەڵمەتێکی گەران و پشکنینیان بۆ بادیە عیاش و گوندەکانی دەوروبەری ئەنجامدا.
لایەنگرانی ئێران و هێزەکانی سەر بە حکومەت، ناوچەیەکی بەرفراوانی بادیەی سوریا و گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای دێرەزووری کۆنتڕۆڵکرد، دوای ئەوەی کە چەندین شەڕیان لەگەڵ ڕێکخراوی داعش کردووە.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەتەقەی چەکدارە نەناسراوەکانەوە ئەندامێکی ئاسایشی سەربازی هێزەکانی حکومەت کوژرا، کە لە شوێنی کارەکەی لە شارۆچکەی ئەلبوکەمال لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور بووە ئامانج.