بۆ جاری سێیەم له‌م ئەمساڵدا داعش ماڵی وەبەرهێنەرێکی نەوت دەکاتە ئامانج لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوورە
دێرەزۆر – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) به چه‌كی قورس و سوك ماڵی سەرمایەدارێكی نه‌وتیان له شارۆچکه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج، ئەمەش سێیەمین كرده‌وه‌یه له‌دژی ئه‌و وەبەرهێنەرە ئه‌نجام ده‌درێت له‌م ساڵه‌دا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی “زكات”ی نه‌داوه به ڕێكخراوی داعش.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە بنەماڵەی وەبەرهێنەرەکە لە شارۆچکەی حه‌وایج زێبان، ڕایگەیاند، چەکدارەکان بە سێ ماتۆڕسکیلەوە، هاتبوون كه “ئاڕ پی جی” و كلاشینكۆفیان پێ‌بوو، ماڵی “غه‌دیف حه‌مود”ی وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وتیان كرده ئامانج، به‌مه‌ش شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان خانه‌واده‌ی وه‌به‌رهێنه‌رو چه‌كداره‌كان ڕویدا، تا هێرشبه‌ران به ناچاری پاشه‌كشه‌یانكرد.
ئەو سەرچاوەیە، به نۆرس پرێسی ڕاگه‌یاند ، 20 ڕۆژ لەمەوبەر ماڵی غه‌دیف ڕووبەڕووی هێرشێکی هاوشێوە بووەتەوە و چەند ڕۆژێک پێش ئەوە بۆمبی دەنگی فڕێدراوه‌ته ماڵه‌كه‌ی، چه‌ندین چاریش هه‌ره‌شه‌ی لێكراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌تیكردۆته‌وه زكات به ڕێكخراوه‌كه بدات.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگه‌یاند، ئەوانەی لەپشت ئەم دوو هێرشەوەن، شانەکانی فیرقەی چوارن، بە ناوی ڕێکخراوەکەوە هەڕەشەی لێدەکەن، بەهۆی كێشه‌یه‌كی كۆنه‌وه.
ڕێکخراوەکە پلانی شه‌ڕێكی ئابووری هه‌یه، بە سەپاندنی زکات بەسەر وەبەرهێنەرانه نه‌وتییه‌كان، دابینکردنی پێداویستییه داراییه‌كانی خۆی، دوای ئەوەی له عێراق ڕێکخراوەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، و دابەزینی ئابووری خۆی ڕاگەیاند، و جەختی لەسەر لێدانی ئابووری نەیارەکانی كرده‌وه.
لە بیست و شەشی مانگی شوباتی ڕابردوودا، چەکدارانی ڕێکخراوەکە بە مووشەکی “ئار پی جی” ماڵی “غه‌نام جه‌دی”یان کردە ئامانج، کە سەرمایەدارێكی بیره نەوتییەکانی شارۆچکەی حه‌وایج زێبانه لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، ئه‌ویش بەهۆی ڕەتکردنەوەی پێدانی زکات بە ڕێکخراوەکە.